بەغدا خەرجکردنى پارەیەکى تر بۆ هەرێم رادەگەیەنێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 17047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێن به‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ده‌دات، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵدا 557 ملیار دیناری پاره‌ی قه‌رزی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رجبكات.


به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانى عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا به‌پێی خشته‌یه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رجبكات.

وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌بكات".

ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌نیازه‌ سه‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی "فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بكرێت و پاری جووتیاران خه‌رجبكات".

به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی گه‌نمی هه‌رێم به‌ گه‌نمی بازرگانی، به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) خه‌رجنه‌كراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 557 ملیار دیناره‌.

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure