لە چرکەیەکدا 200 مەتر سێجا ئاوی به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان بەردەدرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى بارانبارینى زستان و به‌هارى داهاتوو، به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له‌ئێستادا رۆژانه‌ 200 مه‌تر سێجار ئاو له‌ چركه‌یه‌كدا به‌رده‌داته‌وه‌، به‌رێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له‌ هاوین و پایزدا ئاو به‌رده‌ده‌نه‌وه‌ و له‌ زستان و به‌هاردا ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه‌". 


ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان (ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ وه‌رزى هاوین و هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزى زستانیشدا ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزى زستان و به‌هار كه‌ له‌و دوو وه‌رزه‌دا باران ده‌بارێت و زۆرجار لافاوى گه‌وره‌ش دێته‌ ئاراوه‌. 

وتیشى: "له‌ئێستادا رۆژانه‌ له‌ چركه‌یه‌كدا 200 مه‌تر ئاو سێجا به‌رده‌ده‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زستان و به‌هاردا جارێكى تر بتوانن ئاو كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاستى به‌نداوه‌كه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كۆنترۆڵى بارانی زۆر و لافاو بكه‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا ئه‌و ئاوه‌ى به‌ریده‌ده‌نه‌وه‌ سوودێكى ئه‌وتۆى نییه‌، چونكه‌ به‌هۆى وه‌ستانى وێستگه‌یه‌كى كارۆئاوى سودێكى ئه‌وتۆى نابێت بۆ به‌رهه‌مێهانى كاره‌با. 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure