جیهان بەکورتی: پیاوێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی 15 ساڵ و دووگیانی دەکات

هەواڵ / جیهان :: 22/09/2019‌ :: 15538‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەدا ئەلبەلەد-دەستدرێژی کردە سەر کچێکی 15 ساڵ و سکی پڕ کرد

ماڵپەری (ئەبوزەبی ئیخباری) ئاشکرایکرد پۆلیسی مەغریب ئەندامێکی حیزبی داد و گەشەپێدانی ئیخوانی دەستگیرکردووە، چونکە دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵان و سکپڕی کردووە، دەوترێت تاوانبارەکە تەمەنی شەست ساڵانە و پێش چەند مانگێک لە قوتابخانە دەستدرێژیکردووەتە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵان و دواتر لە شارەکە رایکردووە.


رەئی ئەلیەوم- سەدان "هێلەک زەرد" لە پاریس خۆپیشاندان دەکەن
پۆلیسی فرەنسا ئاشکرایکرد 90 ئەندامی بزووتنەوەی "هێلەک زەرەکان"یان دەستگیر کردووە کە رۆژی شەممە لە پاریس خۆپیشاندانیان کردووە، هەروەها هێزە ئەمنیەکان گازی فرمێسک رێژیان بەکارهێناوە.


سەدا ئەلبەلەد- پاش هێرشە تیرۆرستیەکان...ئارامکۆ هۆشداریەک ئاراستەی کارمەندەکانی دەکات
پاش هێرشە تیرۆرستییەکەی سەریان، ئارامکۆ هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە کارمەندەکانی کرد بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی ناوچە زیان پێگەیشتووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو نەکەنەوە، پەپێچەوانەشەوە ئەو کەسانەی باپەند نابن سزا دەدرێن.


نەهار-بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەلبانیا دەهەژێنێت
بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.6 پلەی ریختەر چەند شارێکی ئەلبانیای هەژاند و دوو کەس بەهۆیەوە بریندار بوون.


بی بی سی-میسریەکان دژی عەبدولفەتاح سە‌عيد سیسی سەرۆکی وڵات خۆپیشاندان دەکەن
لە ساڵی 2014 وە کە عەبدولفەتاح سیسی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، بۆ یەکەمجار لە میسر خۆپیشاندان کرا، رۆژی هەینی سەدان هاووڵاتی میسری رژانە سەر شەقام و داوای لابردنی سیسی سەرۆکی وڵاتیان کرد.


سەدا ئەلبەلەد- لە فرەنسا پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی دەکات بە مزگەوتێکدا
ئێوارەی رۆژی شەممە لە شاری کولمار لە فڕەنسا پیاوێک بە مەبەست بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە کەسێکی دا و دواتر خۆیکرد بە مزگەوتێکدا.


سەدا ئەلبەلەد-لە پۆڵەندا 42 هەزار کەس ناوچەکەیان چۆڵکرد پاش ئەوەی بۆمبێک دۆزرایەوە سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی دووەمی جیهانی
دەسەڵاتی پۆڵەندا 42 هەزار کەسی لە ماڵەکانیان دوورخستەوە پاش ئەوەی بۆمبێکی زەبەلاحیان دۆزیەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی دووەمی جیهانی.


رەئی ئەلیەوم-بیلوسی هۆشداری بە ترامپ دەدات دەربارەی هێرشکردنە سەر ئێران و دەڵێت ئەمریکا بەرپرس نییە لە پاراستنی سعودیە
نانسی بیلوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداری دایە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەوەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکەی سەر ئارامکۆ هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران و وتی: "لەو باوەڕەداین ئەمریکا بەرپرس نییە لە پاراستنی سعودیە".


دەیلی مەیل-بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان چین چەکێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت
بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان چین چەکێکی دەنگی بەرهەمهێناوە دەبێتە هۆی لەرینەوەی چاو و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەشێوەیەکی ئازاربەخش و بەهۆیەوە کەسەکە هەست بە سەرگێژخواردن دەکات و رەنگە بڕشێتەوە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure