بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 22/09/2019‌ :: 4313‌ جار بینراوە

تاگ :: بومەلەرزە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و بومەله‌رزه‌یەى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئه‌یلول له‌ خانه‌قین روویداوه‌، هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاند: كاتژمێر 1:29ى خوله‌كى بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3،3 پلە بەپێوه‌رى رێخته‌رو به‌ قوڵایى 11 كیلۆمه‌تر و به‌ دوورى 27 كیلۆمه‌تر، له‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قینى داوه‌و له‌ هه‌ندێك شوێنى دیكه‌ش هه‌ستى پێكراوه‌.

له‌باره‌ى زیانه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure