عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانێكی له‌باره‌ى حەشدی شەعبی ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1714‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

(ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩) سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە فەرمانێكی دیوانیی پەیكەری رێكخستنی حەشدی شەعبی پەسەندكرد، ھەموو ناونیشانێكی تری لەدەرەوە ھەڵوەشاندووه‌تەوە، دەسەڵاتی دامەزراندنیشی بە وەكالەت داوەتە سەرۆكی دەستەی حەشد.


فەرمانە دیوانییەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، به‌ ژمارە (٣٣١)، بەپێی ئەو فەرمانە دیوانییەی كە واژۆی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی لەسەرە، رەزامەندی لەسەر پەیكەری رێكخستنی تایبەت بە حەشدی شەعبی داوە، ھەروەھا ھەموو ناونیشان و پۆستێكی لە دەرەوەی ئەو پەیكەرە ھەڵوەشاندووه‌تەوە كە لەگەڵ پەیكەری رێكخستنی پەسەندكراودا پێچەوانە دژ بێت.

بەپێی فەرمانە دیوانییەكەی عادل عەبدولمەھدی دەسەڵاتی دامەزاندنی بە بریكاری لە پۆست و بەڕێوەبەرەكان، لە دەستەی حەشدی شەعبی، داوەتە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، دواتریش بخرێتە بەردەستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی رەزامەندیدان لەسەری.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانى مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە