چین و ئه‌مریكا تاوتوێى دۆخى بازرگانى نێوانیان ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلول، وه‌فدى بازرگانى چین و ئه‌مریكا له‌ واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راسته‌وخۆ پشكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ بۆرسه‌ى جیهانى به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینى.

له‌ چه‌ند رۆژى رابووردوودا به‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سەردانی شاندێکى کشتوکاڵى چین بۆ ویلایەتى مۆنتانا، پشکەکانى ئەمریکا لە بازاڕەکانى بۆرسەى جیهاندا دابەزینى به‌رچاويان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیبوو. 

له‌پاش ئه‌و رووداوه‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسى هەواڵەکانى چین (شینخوا) بڵاویكرده‌وه‌ "چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەبارەى کەرتى بازرگانى لە واشنۆتن كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیەکى ئەرێنییان ئەنجامداوە".

ئاژانسەکە بێئەوەى باس لە وردەکارى ئەو دانیشتنە بکات ئاماژەى بەوه‌شكردووه‌ "لە گفتوگۆکانیاندا باسیان لەو بابەتانە کردووە کە بەربەرست بوون لەبه‌رده‌م ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان وڵاته‌كانیان، ئەجێنداى کۆبوونەوەى داهاتووشیان خستووەتەڕوو کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو ئەنجام بدرێت".

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راسته‌وخۆ پشكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ بۆرسه‌ى جیهانى به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینى.

و: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئا.ح

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure