یەكخستنی پێناسی گومرگی زیاتر لە 3 هەزار كەسی لەهەرێم بێكار كردووە

هەواڵ / ئابوری :: 22/09/2019‌ :: 285‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده‌ و نارده‌كارانى هه‌رێم له‌ راپۆرتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌یه‌كخستنى پێناسى گومرگى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، سێ هه‌زار و 500 كه‌س بێكاربوون، 450 كارگه‌ش داخراون و نرخى هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌لى هاورده‌كراویش زۆر گرانبووه‌.


له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانی ناردووه‌، لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێم مه‌ترسییه‌كانى جێبه‌جێكردنى پێناسى گومرگى له‌سه‌ر هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا، یه‌كێتییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: "به‌هۆى جێبه‌جێكردنى پێناسى گومرگى رێڕه‌وى بازرگانى له‌ده‌ست هه‌رێم نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ها ساڵى رابوردوو 400 تاوه‌كو 450 هه‌زار تۆن ئاسنى ره‌شى پێشه‌سازى هاورده‌ى هه‌رێم كرا و نێردراوه‌ بۆ به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژه‌ى هاورده‌كردنى ئاسن بۆ 85% كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌ بێكاربوونى سێ هه‌زار و 500 كرێكار و داخستنى 450 كارگه‌ له‌ هه‌رێم كراوه‌، سه‌ره‌ڕاى زیانه‌كانى دیكه‌، كه‌متر له‌ ساڵێكه‌ پێناسى گومرگى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا جێبه‌جێده‌كرێت.

بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بازرگانان، یه‌كێتییه‌كه‌ داواى به‌ستنى كۆنفراسێكى هاوبه‌ش له‌نێوان (یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكاران، وه‌زاره‌تى پلاندانان، پیشه‌سازى و دارایى هه‌رێم) ده‌كات.

ده‌قى راپۆرتى لقى هه‌ولێرى هاورده‌ و نارده‌كارانى هه‌رێم:



 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure