په‌نتاگۆن ئامانجى رەوانەکردنى هێزى سەربازى بۆ خۆرهەڵاتى ناوەڕاست ئاشکرادەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاشکرای کرد: کە ئەرکى ئەو هێزانەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا فەرمانى کردبوو رەوانەى خۆرهەڵاتى ناوڕاست بکرێت، پاراستنى ئاسمانى ئەو ناوچەیەیە لە هێرشى مووشەکیى و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.


لەوبارەیەوە ناوبراو وتى: "رەوانەکردنى ئەو هێزانە پاڵپشتییەکە بۆ سعودیە و ئیمارات تاکو بتوانن ئاسمانى وڵاتەکەیان لە هێرشە موشەکی و فرۆکە بێفرۆکەوانەکانى ئێران و گروپە تیرۆرستییەکان بپارێزن".

وتیشى: "رەزامەندى ئەمریکا بە ناردنى ئەو هێزانە بۆ خۆرهەڵاتى ناوەڕاست، ناچارکردنى ئێران تاکو واز لە هەڕەشەکانى بهێنێت و بێتە سەر مێزى گفتوگۆکردن.

و: ئاکۆ زەگەنە
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure