"ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڕێوه‌یه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2019‌ :: 27256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: "پشت بەخوا درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڕێوه‌یه‌".


سه‌یف ئه‌لئیسلام كوڕه‌ گه‌وره‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا له‌ تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: پشت به‌خوا درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڕێوه‌یه‌، یه‌كه‌م شوێنیش كه‌ سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرێت، باكوری كوردستانه‌.

كوڕه‌ گه‌وره‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سڵاوم هه‌یه‌ بۆ گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر و قاره‌مان".

معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆكانه‌ی له‌ به‌هاری عه‌ره‌بیدا كوژرا و كوڕه‌كه‌شی ده‌ستگیركرا، په‌ش چه‌ند ساڵێك زیندانیكردن ئازادكرا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure