لە دوو رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا کوژراو و بریندار هەیە

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2019‌ :: 306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ شەممە لە دوو رووداوی جیای تەقەکردن لە ئەمریکا دوو کەس کوژران و 10 کەسیش برینداربوون.

 

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا رووداوێکیان لە کارۆلاینا بووە و دوو کەس بەڕەگەز نێر تیایدا کوژراون و هەشت کەسی تریش بریندار بوون.

 

ئەوەش باسکراوە: کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بە دوای بکەری رووداوەکەدا دەگەڕێن.

 

رووداوەکەی تر لە یاریگای مارکۆس فۆستەر لە پەنسلڤانیا روویداوە کە یاری تۆپی پێی ئەمریکی بووە و دوو گەنج تیایدا بریندار بوون.

 

وەرگێڕان: هێڤی

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure