شوێنه‌وارێكی سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى پێش زایین دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 21/09/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە

دواڕۆژ  

زانایانى شوێنه‌وارناس له‌ گۆڕستانێكى دێرینى باكووری یۆنان، نزیكه‌ى 200 گۆڕى شوێنه‌وارییان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌رچى به‌شێكى زۆرى شوێنه‌وه‌ره‌كان دزراون، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین پارچه‌ ئاسه‌واریان تێدا ماوه‌.


وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی یۆنان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: گۆڕستانه‌كه‌ روفاتى ئه‌و سه‌رباز و جه‌نگاوه‌رانه‌ى تێدا نێژراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى پێش زایینى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌ر به‌ رژێمى ئه‌رستۆكراتى سه‌ربازیى بوون كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكى زۆریان هه‌بووه‌.

ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارانه‌ى كه‌ له‌ گۆڕستانه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌، پێكدێن له‌ ماسكى ئاڵتوونى كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ مه‌راسیمه‌كانى ماته‌مینی، كڵاوی سه‌ربازیى كه‌ له‌ برۆنز دروستكراون، سه‌ره‌ڕمى ئاسنین و شمشێری ئاسن و گۆزه‌ى گه‌وره‌ى برۆنزی و عه‌ره‌بانه‌یه‌كى كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كان و قه‌ڵغانى برۆنزى.

تائێستا زانایانى ئه‌و وڵاته‌ هه‌زار و 300 گۆڕستانى كۆن و شوێنه‌واریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى جیاجیا.

پ: ل. م

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure