داعش 70 گامێش گولـله‌باران ده‌كات و گوندێكیش وێران ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2019‌ :: 892‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ هێرشێكى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر گوندێكى خانه‌قین، 70 سه‌ر گامێش گولـله‌باران ده‌كه‌ن و پێنج خانووى گونده‌كه‌ش ده‌ته‌قێننه‌وه‌ و ده‌یانسووتێنن و هاووڵاتیانیش به‌ ناچارى گونده‌كه‌یان چۆڵده‌كه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ گوندی عه‌لى سباى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كه‌ و 70 سه‌ر گامێشیان گولـله‌باران كردووه‌ و كووشتوویانن.

وتیشى: "دوو خانووشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و سێ خانووشیان سووتاندووه‌ و دواتر ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و هه‌ڵاتوون".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هاووڵاتیانى گونده‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن له‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وانه‌ گونده‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و چۆڵیان كردووه‌.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure