په‌رتوكى "نالینا كه‌مانجێ" واژۆ كرا

هەواڵ / که‌لتور :: 21/09/2019‌ :: 112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

كتێبى "نالینا كه‌مانجى" له‌ نووسینى (ئیسماعیل هاجانى) كه‌ پێنجه‌مین كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكى نووسه‌ره‌ و 20 كورته‌ چیرۆك و كورتیله‌ چیرۆكى هه‌مه‌جۆر له‌خۆده‌گرێت، له ‌باخچه‌ى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد/لقى دهۆك واژۆ كرا.

ئیسماعیل هاجانى به‌ دواڕۆژى وت: "ئه‌م په‌رتوكه‌ له‌ چاپخانه‌ى هاوار له‌ شارى دهۆك 500 دانه‌ى لێ چاپكراوه‌ و سه‌ر رێبازى ره‌خنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و شۆڕشگێڕى و كۆمیدیاى ره‌ش، هه‌ندێك دیارده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیمان خستووەته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌ران".

هاجانى وتیشى: "تائێستا پێنج په‌رتوكم چاپكردووه‌ و چوار به‌رهه‌مى تریشم ئاماده‌كردووه‌ بۆ چاپ".

پ: ل. م

ب: ک. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure