بۆ یەکەمجار دیداری سینەمایی بۆ کورتەفیلم لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 61‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

هه‌ردوو بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و کەرکوک، یەکەم دیداری سینەمایی کەرکوک بۆ کورتەفیلم-یان، لە سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوک رێکخست كه‌ یه‌كه‌م چالاكیى له‌و جۆره‌یه‌ و12فیلمى تێدا نمایش ده‌کرێن. 


سەردار رەشید سەرۆکی دیداری سینەمایی کەرکوک بۆ کورتەفیلم بە دواڕۆژی وت:"نزیکەی سێ مانگە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەم دیدارە و لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنیدا هونەرمەندانی شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ونەتەوەکانی دیکە ئامادەن. بەهیوام بتوانین لە داهاتوودا گرنگیی زیاتر بە بواری هونەر و سینەما بدرێ، چونکە لە ماوەی رابوردوودا کەرکوک لە رووی سینەماییەوە دەوڵه‌مەند بووە و رۆشنبیران گرنگیی تایبەتیان پێداوە". 

شاڵاو عومەدر گەنجێکی شاری کەرکوکە و ئامادەی دیدارەکەیە، بۆ دواڕۆژ ده‌ڵێت:"جێگای خۆشحاڵیە و گرنگە بەلامەوە بەردەوامیی بە چالاکییە هونەری و رۆشنبیرییه‌كان بدرێت. نەبوون و لەناوچوونی هۆڵی سینما لە کەرکوک جێگەی داخە و بەهیوام گرنگیی زیاتر بە بواری سینەما بدرێت". 

دیدارەكە دوو رۆژ بەردەوام ده‌بێت و دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری دەکات.

پ: ل. م

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە