چەند رێنماییەك بۆ چۆنیەتی پێشوازی لەخوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 486‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

توێژەرێكی دەروونی رێنمایی مامۆستایان و دایكان و باوكان دەكات بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی كە تازە دەڕۆنە پڕۆسەی خوێندنەوە و دەبێت زۆر بەوریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن.


ئەمڕۆ 21ی ئەیلولی 2019 یەكەم رۆژی دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بوو لەهەرێمی كوردستان كە ساڵانە بەهەزاران خوێندكاری پۆلی یەكی بنەڕەتی دەچنە یەكەم پرۆسەی خوێندنەوە، ئەو منداڵانەش تەمەنیان لە شەش ساڵ زیاترە.

دێرین عەلی، توێژەری دەروونی بەدواڕۆژی راگەیاند: هەنگاوی یەكەم بۆ پێشوازیكردن لەخوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی ئەوەیە دەبێت  ژینگەكەی لا خۆشەویست بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەركی مامۆستا لەدوو رووەوە قورس دەكات، چونكە خوێندكار لەگەڵ ئەو دۆخە رانەهاتووە و شوێن و هاوڕێ و ژینگەكەی لا نامۆیە.

دێرین روونیكردەوە: دەبێت مامۆستا وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغە بكات، گرنگیشە لەسەرەتاوە بەدواداچوون بۆ هەست و ئارەزووی منداڵەكە بكرێت تا لەو رێگەیەوە هەنگاوە جددییەكان بنرێت، چونكە منداڵ لەگەڵ دۆخی خوێندن و خوێندنەوە رانەهاتووە و تێناگات ئەركەكان لەمڕۆ بەدواوە قورستر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها رۆڵی دایك و باوكیش زۆر قورستر دەبێت  بۆ ئەوەی منداڵ تووشی (خەمۆكیی، ترس و دابڕان) نەبێت بۆیە دەبێت سەرەتا وردە وردە لەگەڵ هەنگاوەكانی منداڵ هەنگاو بنێن ئەوەش لەڕێگەی چیرۆك یان وێنە یان ڤیدیۆوە یاساكانی  خوێندن و قوتابخانەی پێ بوترێت.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure