كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 237‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

هەرچەندە بڕیابوو (ئەمڕۆ شەممە 21ی ئه‌یلولی 2019) لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پێكهێنانی لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك دواخراوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سێ رۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌ ده‌ستپێشخه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان 20 لایه‌نی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلول، له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك. 

وتیشی: "له‌سه‌ر كێشه‌ی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ بازگه‌ی سماقوڵی، یه‌كێتی بڕیاریدا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كات و پارتیش پێی باشبوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ نه‌كرێت". 

هاوكات به‌رپرسێكی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی دیاریكردنی ناوی یه‌ك لیستیی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ ناوچه‌ جێناكۆکەكان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نادرێت.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure