جیهان به‌كورتى: پیاوێك منداڵه‌كه‌ى به‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2019‌ :: 9100‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وه‌كاله‌ عه‌هد نیوس – پیاوێك منداڵه‌كه‌ى به‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت
هێزى ئاسایشى ناوخۆى لوبنان له‌ تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا پیاوێك كوڕه‌كه‌ى به‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیدیۆیه‌ نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ یه‌كه‌ى پۆلیسى ئیدارى ده‌ستى به‌به‌دواداچوون كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوه‌ خه‌ڵكى سوریایه‌ و كوڕه‌كه‌ى ته‌مه‌نى سێ ساڵه‌ و به‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار فرۆشتوویه‌تى، ئاسایشى ناوخۆى لوبنان باوكه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و كوڕه‌كه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستى سه‌نته‌رێكى داڵده‌دانى منداڵانیان كردووه‌، دواى پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ زڕ باوكى كوڕه‌ سێ ساڵانه‌كه‌ بووه‌.

سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – كارگه‌یه‌كى بیره‌ له‌ توركیا دامه‌زراوه‌ى ئاینى ده‌خاته‌ گێژاوه‌وه‌
راپۆرته‌كان له‌سه‌ر رووخاندنى كارگه‌ى بۆمۆنتى دروستكردنى بیره‌ له‌ ناوچه‌ى شیشلى له‌ ناوه‌راستى شارى ئیستانبوڵ له‌ توركیا و دروستكردنى بینا و مزگه‌وتى سه‌ربه‌ سه‌رۆكایه‌تى كاروبارى ئاینى له‌ شوێنه‌كه‌ى گێژاوێك له‌ ره‌خنه‌ و مشتومڕ بەدواى خۆیدا ده‌هێنێت.


ئه‌لمه‌سه‌له‌ – ترامپ: ده‌توانین 15 پێگه‌ له‌ ئێران بپێكین به‌ڵام په‌له‌مان نییه‌.

رێوشوێنى خێرا: ناردنى پاتریۆتى زیاتر بۆ سعودیه‌ به‌رامبه‌ر پاره‌ى زیاتر.


ئه‌سرار میدیا – به‌ ئامۆژگارى ئه‌مریكا.. سعودیه‌ خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران به‌ "شمشێرى ئاگرین" 
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ سعودیه‌ به‌ ئامۆژگارى ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ئارامكۆ، به‌ڵام به‌رپرسانى سعودیه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ ئامۆژگارى ئه‌مریكا هه‌ر هێرشێكى ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بده‌ن.


ئه‌لحورڕه‌ – هواوى مۆبایلێكى نوێ به‌بێ به‌رنامه‌ى گوگڵ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌
گه‌وره‌ كۆمپانیاى مۆبایلى چینى "هواوى" مۆبایلێكى هۆشمه‌ندى نوێى خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌مێتى به‌رنامه‌ى گوگڵى تێدانییه‌، هۆكاره‌كه‌شى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.


ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – بۆ یه‌كه‌مجار دواى چه‌ندین ساڵ.. میسرییه‌كان دروشم دژى سیسى له‌ مه‌یدانى ته‌حریر ده‌ڵێنه‌وه‌
(شه‌وى هه‌ینى 20ى ئه‌یلولى 2019) هاووڵاتیانى میسر له‌ مه‌یدانى ته‌حریر له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر دژى عه‌بدولفه‌تاج سیسى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ناكاوى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و ئاسایشى نیشتمانى
(رۆژى هه‌ینى 20ى ئه‌یلولى 2019) مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌ندریا تۆمسۆن جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنى چه‌ك و ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و پۆسته‌كه‌ى جێدێڵێت".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure