عێراق چه‌ند پارچه‌ ئاسه‌وارێك له‌ توركیا وه‌رده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 96‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان ئیمزا كردووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 80 پارچه‌ ئاسه‌واری عێراق كه‌ به‌ڕێگای نایاسایى براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌ ساڵی 2008 حكومه‌تى توركیا ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: حه‌سه‌ن جه‌نابی باڵیۆزى عێراق له‌ توركیا و بریكاری  وه‌زاره‌تى رۆشنبیری توركیا لێكتێگه‌یشتنێكیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیمزا كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندووه‌: له‌ رۆژانى داهاتوو ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌وارانه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ عێراق كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ى ویلایه‌تى هاتای له‌ توركیا هه‌ڵگیرابوون.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه‌: نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ هه‌موو وڵاتان ته‌واوى هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌وارانه‌ى به‌ڕێگای نایاسایی له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق  

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە