له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1365‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای ده‌ربه‌ندیخان -وارماوا، له‌ نزیك گوندی (قلیجه‌) چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیش برینداربوو.


كه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ره‌وف به‌گ له‌ قه‌زاى شاره‌زوور (ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمى چوار كه‌س گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه‌ له‌ ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی (نیسان سیدریك و مارسیدس) روویداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چوار سه‌رنشینی نیسان سیدریكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شۆفێری مارسیدسه‌كه‌ش به‌ سه‌ختی برینداره‌.

وتیشی: "ئه‌و چوار كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پۆلیسى گومرگى سه‌ر به‌ حكومه‌تى عێراقین، له‌ئێستادا پۆلیس گه‌یشتووته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌ و برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی".

پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە