دارایى وادەى دابەشکردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى ئاشکراکرد

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2019‌ :: 18307‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى رایدەگەیەنێت: راسته‌وخۆ له‌ دواى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: تاوه‌كو رۆژى 23ى ئه‌یلول دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌کان ته‌واوده‌بێت و راسته‌وخۆ دواى ئه‌و واده‌یه‌ له‌ رۆژانى 24 و 25 و 26 ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌شینى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى.

سەرچاوەکە، كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌سته‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كۆتایى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ دێت.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure