ئه‌مریكا چوار ملیۆن دۆلارى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كان ته‌رخان كردووه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 21/09/2019‌ :: 71‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ بڕى چوار ملیۆن دۆلارى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانى عێراق خه‌رجكردووه‌.

 
باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ جۆن كینكانۆن به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى عێراقیان كردووه‌ له‌وێ له‌گه‌ڵ عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی وه‌زیرى رۆشنبیرى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى هاوكارییه‌كانى واشنتن بۆ پاراستنى شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانى عێراق.
   
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ له‌مساڵدا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا چوار ملیۆن دۆلارى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند پێگه‌یه‌كى مێژوویى و شوێنه‌وارى عێراق خه‌رجكردووه‌ له‌وانه‌ ده‌روازه‌ى عه‌شتار و كه‌نیسه‌ى مار جه‌رجیس و ده‌روازه‌ى بادینان و په‌رستگاى لالش و قه‌ڵاى هه‌ولێر.


 ئا:هـ.ق
ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure