شوێنى به‌غدادى ئاشكرابوو

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1114‌ جار بینراوە
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى

تاگ :: داعش

دواڕۆژ

له‌پاش چه‌ند رۆژێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى گروپى داعش به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق شوێنى خۆحه‌شاردانى ئاشكراكرد. 


ئه‌بو عه‌لی به‌سرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌واڵگرى بنه‌بڕكردنى تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێى به‌دواداچونه‌كانیان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ خۆرئاواى سوریا خۆى حه‌شارداوه‌.
 
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌ ئاژانسى فه‌رمى ده‌نگوباسی عێراقى راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ سه‌رانى داعش به‌ره‌و توركیا و باكورى ئه‌فریقا هه‌ڵاتوون به‌ فه‌رمانى راسته‌وخۆى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى تری ئه‌و گروپه‌ و خێزانه‌كانیشیان له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كى ئاواره‌كانن له‌شارى حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان.

ئا: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە