سه‌دان خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌عدیه‌

هەواڵ / کوردستان :: 21/09/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە رایدەگەیەنێت: رەزامەندیان وەرگرتووە 800 خێزانی ئاوەرە بگەڕێنەوە بۆ ناحیەکە.

ئه‌حمه‌د زه‌رگووشى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سه‌عدیه‌ پێویسته‌ لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ پارێزگاى دیاله‌ ره‌زامه‌ندى بدات ئه‌وكات ده‌توانن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ پشكنین له‌ ناوه‌كانیان ده‌كات و رێكارى یاسایى خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

وتیشى: "هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌زار و 100 خێزان ناوى خۆیان تۆماركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌یان پێبدرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌عدیه‌، به‌ڵام لیژنه‌ى ئه‌منى دیاله‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 800 خێزان داوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست ده‌كرێت به‌ ئاشكراكردنى ناوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: زۆربه‌ى ئاواره‌كانى سه‌عدیه‌ له‌ كه‌مپه‌كان و سنوورى ناوچه‌كانى خانه‌قین نیشته‌جێبوون و زۆربه‌شیان عه‌ره‌بن و له‌ دواى ئه‌م قۆناغه‌ش هێشتا ئاواره‌ى دیكه‌ ماون ئه‌وانه‌ش له‌ داهاتوودا مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ ئه‌منییه‌کە ره‌زامه‌ندیان بۆ بكات.

له‌گه‌ڵ هاتنى داعش، ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ راسته‌وخۆ كه‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتییانه‌وه‌ و ته‌واوى خه‌ڵكه‌كه‌شى ئاواره‌بوون، دواتریش به‌بێ هیچ شه‌ڕێك چه‌كدارانى داعش چۆڵیان كرد. 

 

پ: ن.ر

ب: ک. س

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure