حوسییەكان هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر سعودیە راگرت

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی گروپی ئەنساروڵا (حوسییەكان)ی یەمەن رۆژی هەینی ئاگربەستی راگەیاند و هێرشكردنیان بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر سعودیە راگرت.


مەهدی مەشات، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی گروپی ئەنساروڵا وتیشى: "چاوەڕێین لایەنی بەرامبەریش بەهەمان شێوە وەڵامی دەستپێشخەرییەكەمان بداتەوە و هێرش بۆ سەر خاكەكەمان رابگیرێت".

هۆكاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە، كە هەوڵێكی زۆر بۆ گێڕانەوەی ئاشتی هەیە لەپێش هەموویانەوە هەوڵەكانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

بەوتەی مەشات، بەردەوامبوونی جەنگ لە بەرژەوەندی كەس نییە و رایگەیاند: ئەو لێبووردنە گشتییەی دەریانكردووە، هەموو ئەو سەركردە و فەرماندانە دەگرێتەوە كە وڵاتیان جێهێشتووە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure