لەبارەى نەمانى ماددەکانى بەشە خۆراکى مانگانە رونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3776‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتى بازرگانى عێراق بە فەرمى دەربارەى ئەو دەنگۆیانەى سەبارەت بە نەمانى مادەکانى بەشەخۆراکى مانگانە بڵاوکراوەتەوە روونکردنەوە دەدات.


وەزارەتەکە (دوێنێ هەینى 20ى ئەیلولى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانى مادە خۆراکییە سەرەکییەکان (شەکر، زەیت، برنج و ئارد) لەگەڵ زیادکردنى ژمارەى بەشەکان کە لە ساڵى 2014ەوە بەهۆى گرفتى ئابورى وڵات کەمکرایەوە.

دەشڵێت: هەشت بەش لە کۆى 10 بەشى مادەى ئارد ئامادەکراوە، پاش بە سەرکەوتویى ئەنجامدانى کڕینەوەى گەنم لە وەرزى پێشوودا.

رونیشیکردوەتەوە: ژمارەى بەشەکانى هەردوو ماددەى شەکر و زەیت زیادکراوە بۆ هەشت بەش، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو شەش بەش دابەشکراوە، لەهەمان کاتیشدا ماددەى برنج ئامادەدەکرێت.

وەزارەتەکە رونیشیکردوەتەوە: ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستى سەرجەم پارێزگاکانە و کار لەسەر پێکەوە دابەشکردنى ماددە خۆراکیەکان دەکرێت، نەک بەش بەشکردنى بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکى یاریپێکردن یان زیادکردنى ئەو بڕە پارەیەى بەپێى یاسا وەردەگیرێت.

دەشڵێت: وەزارەت ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ لەگەڵ دامەزراوە نیشتیمانى و بیانیەکان، بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى کۆبونى خۆراک بۆ مانگەکانى داهاتوو.

ئا: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە