ئه‌مریكا بڕیارى ناردنى هێزى سه‌ربازیدا

هەواڵ / جیهان :: 21/09/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه‌ یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى دیكه‌ ره‌وانه‌ى عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ بكات كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌رگریى ئاسمانى و موشه‌كى.   


ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ به‌مدواییه‌ له‌رێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كارگه‌ى كۆمپانیاى ئارامكۆى تایبه‌ت به‌ وزه‌ له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ كه‌ تیایدا واشنتن و ریاز په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێران راده‌كێشن.

جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆك ئه‌ركانى هاوبه‌شی سوپاى ئه‌مریكا راگه‌یاند: ژماره‌ى ئه‌و هێزانه‌ هه‌زاران سه‌ربازن به‌بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌كه‌ به‌دیاریكراوى بدركێنێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئاژانسى رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ تاوتوێكردنى ئه‌وه‌دایه‌ سه‌كۆى دژه‌ موشه‌كى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى شه‌ڕكه‌رى دیكه‌ ره‌وانه‌ى سعودیه‌ بكات.

ئا:هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure