ته‌قه‌ له‌ دوو كۆمیته‌ی یه‌كێتی كرا له‌ هه‌ولێر

هەواڵ / کوردستان :: 20/09/2019‌ :: 1475‌ جار بینراوە
وێنه‌ى ئه‌و گوللانه‌ى كه‌ نراون به‌ باره‌گاكه‌وه‌

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له‌ كۆمیته‌كانی چوار و پێنجی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كرد.


قادر حه‌كیم، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ ئێستا چه‌ند كه‌سێك له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌قه‌یان له‌ كۆمیته‌كانی چوار و پێنجی یه‌كێتی كردووه‌". 

وتیشی: "هیچ كه‌سێك له‌و رووداوه‌دا بریندار نه‌بوون، له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و پاسه‌وانه‌كانی كۆمیته‌كانیش له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدان". 

هاوكات میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى بڵاویكرده‌وه‌ "ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گولـله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌، ته‌نیا زیانی مادی به‌ر په‌نجه‌ره‌ و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure