ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر درێژکردەوە.

 
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە دواڕۆژی رایگەیاند: "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە".

 

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند: "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە".

 

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: "ئەمە دوایین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین".

 

ئا: ر.ف

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure