لێدوانى وته‌بێژى یه‌كێتى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1337‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ شارى سلێمانى كۆتایی پێهات.


په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌ شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێیان كردون رایگه‌یاند: "مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه‌ پێكهێنرابوو بۆ دانوستانكردن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تى ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و پارێزگارى كه‌ركوك چالاك بكه‌نه‌وه‌".

وتیشى: "یه‌كێتى تر له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ تاوتوێكراوه‌ رووداوى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كانى شارى هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌، بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بخرێته‌ دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌رى راده‌گه‌یه‌نێت".

په‌یامنێرى دواڕۆژ ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بابه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى كراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایین".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى دۆخى كوردستان و بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ناوخۆى حزب كرا".

وتیشى: "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ باسى لێوه‌كرا بابه‌تى پارێزگارى كه‌ركوك بوو، ئێمه‌ رێككه‌وتن و لیژنه‌ى تایبه‌تیمان له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، پابه‌ند ده‌بین به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌كه‌وه‌ كاره‌كانمان ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى،  جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئەنجامدرا، کە بڕیاربوو دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رووداوی گەڕاندنەوەی مه‌حمود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ بەڕێوەنەچوو.

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure