وه‌زاره‌تى ناوخۆ: ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رووداوى رێگریكردن لە مه‌حمود سه‌نگاوى ئاشكرا ده‌كه‌ین

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 15439‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر رووداوی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێندراوه‌، له‌ كاتێكی زوودا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ین. 


به‌ختیار بابان، راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌ بازگه‌ی سماقوڵی رێگری له‌ هاتنی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرا بۆ هه‌ولێر، لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهێندراوه‌". 

وتیشی: "لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، به‌وردی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كات، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ین". 

ئه‌و راوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كاری لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ راستى رووداوه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌، هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستی له‌ رووداوه‌كه‌دا هه‌بووبێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت". 

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure