هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى خلیسكانه‌وه‌ له‌كاتى وێنه‌گرتندا خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 20/09/2019‌ :: 61775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلول، هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى خلیسكانه‌وه‌ له‌كاتى وێنەگرتندا له‌ هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى زه‌نتا له‌ قه‌زاى ئاكرێ خنكا.


موقه‌ده‌م فیراس یاسین، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى ئاكرێ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى لاس سه‌مه‌د كه‌ ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌ و  دانیشتووى گه‌ڕه‌كى (5 حه‌سارۆك)ى شارى هه‌ولێرە به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن لەگەڵ خێزانەکەی روویانكردووه‌ته‌ هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى زه‌نتا له‌ قه‌زاى ئاكرێ، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌وه‌ و خنكاوه‌".

له‌باره‌ ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه‌ وتیشى: "ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ شوێنى گه‌شتكردنه‌كه‌ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى وێنه‌گرتن، چووه‌ته‌ سه‌ر به‌ردێك له‌سه‌ر شاخ، به‌ڵام هه‌ڵخلیسكاوه‌، له‌ ئه‌نجامدا سه‌رى به‌ر به‌ردێك كه‌وتووه‌، پاشان كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌، له‌ ئه‌نجامدا خنكاوه‌".

به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى ئاكرێ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان كراوه‌ له‌ ئاكرێ، به‌مه‌به‌ستى توێكارى، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە".

دا: ئا.ح 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە