كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ستى پێكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 397‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكرد.


كاروان میروه‌یس، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ سه‌رپه‌رشى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى،  جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ستى پێكردووه‌".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانى رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتى، بابه‌تى ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگارى كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كرێت".

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ دواڕۆژی وت: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردنه‌ له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ هه‌ولێر و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستمان".

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتى به‌ فه‌رمى داوا له‌پارتى ده‌كات داواى لێبوردن  بكات له‌سه‌ر ئه‌و رووداوى رێگریكردن له‌ چوونى مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ ناو شارى هه‌ولێر".  

بڕیاره‌ ته‌وه‌رێكى ترى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى مه‌كته‌بی سیاسیى یه‌كێتى گفتوگۆكردن بێت له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ و كاری لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و پرسی یه‌ك لیستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019 له‌ بازگه‌ی سماقوڵی رێگری له‌ چوونی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا بۆ هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای یه‌كێتى دروستكرد.

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure