گۆڕستانێك دۆزرایه‌وه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ 400 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 258‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى شوێنه‌واره‌كه‌

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی


له‌ ناحییه‌ى دێره‌لوك سه‌ربه‌ قه‌زاى ئامێدى، له‌ناو ناوچه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون گۆڕستانێكى دێرین ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا، شوێنه‌وارناسێكیش ده‌ڵێت: "دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕستانه‌ به‌ڵگه‌ى هه‌بوونى ژیانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌".


هاووڵاتیه‌كى ناحییه‌ى دێره‌لوك سه‌ربه‌ قه‌زاى ئامێدى، له‌كاتێكدا سه‌رقاڵى دروستكردنى بناغه‌ى خانووه‌كه‌ى ده‌بێت به‌ڕێكه‌وت روفاتێک ده‌دۆزێته‌وه‌، راسته‌وخۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى لێ ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى له‌باره‌وه‌ بكه‌ن.

سەردار هێتوتی، شوێنه‌وارناس له‌ ئامێدى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پێشتر له‌ هه‌مان ناوچه‌ چوار روفاتى تر و چه‌ند پارچه‌ شوێنه‌وارێك دۆزراونه‌ته‌وه‌،  بۆیه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ك ناوچه‌یه‌كى شوێنه‌وارى بپارێزن، چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ پێشتر ژیان له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى پردى كه‌لیا و قوتابخانه‌ى باوانه‌، كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ شوێنه‌وارى دێرینن و له‌و ناوچه‌یه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌".

وتیشى: "ئه‌و روفاتەى دۆزراوه‌ته‌وه‌، هى گۆڕستانێكى موسوڵمانانه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 400 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى ئامێدیش كه‌ سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌یان كردووه‌ ئه‌و زانیارییه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌".

به‌ وته‌ى ئه‌و شوێنه‌وارناسه‌ "له‌ ناحییه‌ى دێره‌لوك شوێنه‌وارى گۆڕستانى مه‌سحییه‌كان، ئێزدییه‌كان، زه‌رده‌شتییه‌كان، دۆزراوه‌ته‌وه‌".

داڕشتنه‌وه‌: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە