له‌شه‌ش ساڵدا عێراق 200 ترلیۆن دیناری له‌ پڕۆژه‌كان به‌هه‌ده‌ر داوه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ریاز ته‌میمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوری و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابوردوودا عێراق چوار هه‌زار پڕۆژه‌ى ژێرخانى ئابوری له‌ناوبردووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانى 200 ترلیۆن دینار.


وتیشى: "په‌رله‌مان عێراق یاسای ژماره‌ 347 ده‌ركردووه‌ بۆ كۆمپانیاكان كه‌ خراپترین یاسا بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانى بڕی 200 ترلیۆن دیناری عێراقی له‌ ساڵى 2008 بۆ 2014 ".

ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ى ئابوری و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێت: "گه‌نده‌ڵكاران ئه‌م بڕیاره‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارهێناوه‌ و له‌ ئێستادا حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ و ده‌بێت ئه‌و پڕۆژانه‌ى ته‌واونه‌كراون ته‌واوبكرێن".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق   
ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure