بڕیارێكى نوێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكارانى زانكۆ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى 


وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاریانداوه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن له‌ زانكۆ ئه‌هلى و حكومییه‌كان، ده‌شڵێت: " له‌ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ین، تاوه‌كو به‌ میكانیزیمێكى گونجاو له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا بڕیاره‌كه‌ بخه‌ینه‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ كارنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌مدا باسمان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن له‌سه‌رجه‌م زانكۆ ئه‌هلى و حكومییه‌كاندا كردووه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌ خوێندكار وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى دارایى خوێندكار نه‌گونجاوه‌ و زۆره‌".

وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراشیكرد: "بڕیاریمانداوه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندنى زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش له‌ خوێندنى پارالێڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ شێوازى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن د. ئارام محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: " له‌ئێستادا سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى بابه‌ته‌كه‌ین، چه‌ند پێشنیارێكیش هه‌یه‌ بۆ چۆنیه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ى و دیاریكردنى بڕى پاره‌ى خوێندنى ساڵانه‌، بڕیاره‌كه‌ش له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، پێویستیشه‌ سه‌رجه‌م زانكۆكان پێوه‌ى پابه‌ند بن". 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure