مه‌ترسییه‌كى نوێ له‌سه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌بێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2129‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌ دۆخى عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌ترسی داڕمانى سیستمى دامه‌زراوه‌یی عێراق هه‌یه‌، ده‌ڵێت: "حزبه‌كان زۆرینه‌یان بازرگانى به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن".


ئه‌رشه‌د ساڵحى،  ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى دۆخى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: "مه‌ترسی داڕمانى سیستمى دامه‌زراوه‌یی عێراق  هه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى له‌ ساڵى 2003 ه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش هۆكارێكى تری ئه‌و داڕمانه‌یه‌، چونكه‌ حزبه‌كان بازرگانى پێوه‌ ده‌كه‌ن".

ئه‌رشه‌د ساڵحى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌ى له‌ دوای ساڵى 2003ه‌وه‌ دروستبوون له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامبوون، بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و خراپی ئیداره‌ى وڵات له‌ ئه‌ستۆی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاداره‌كانه‌، چونكه‌ هیچ لایه‌نه‌ك ناتوانێن مامه‌ڵه‌ به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ بكات له‌م وڵاته‌ بێ پشتیوانى حزبه‌كان و ئه‌منى و سیاسی".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر سیستمى عێراق هه‌یه‌ و به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر چاو به‌ سیستمى حوكمڕانى عێراقدا نه‌خشێندرێتەوە دامه‌زراوەكانى به‌ره‌و داڕمان ده‌چن".  

د: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە