جیهان به‌كورتى: ته‌رمى ژن و مێردێكى تازه‌ دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئه‌لبه‌شایر – ته‌رمى ژن و مێردێكى تازه‌ دۆزرایه‌وه‌
له‌ پارێزگاى سوهاج له‌ میسر ته‌رمى ژن و مێردێكى تازه‌ له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه‌، به‌پێى وته‌ى پۆلیسى شاره‌كه‌ به‌یانى (رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019) ته‌رمى ژن و مێرده‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ شه‌وى رابوردوو هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ به‌ڵام هیچ شوێنه‌وارێكیان به‌ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و هیچ شوێنێكى ماڵه‌كه‌وه‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى توێكارییان بۆبكرێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌كه‌ین.

سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – ترامپ له‌ كۆشكى سپى پێشوازى له‌ دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبووك ده‌كات
(ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلولى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كۆشكى سپى پێشوازى له‌ مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبووك كرد و وێنه‌ى پێشوازیكردنه‌كه‌ى له‌ تویته‌رى خۆى بڵاوكرده‌وه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى كووه‌یت و ئێران به‌دواى رێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ هێمنكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه‌


كۆمۆن دریمس – ره‌شه‌كوژى: له‌ هێرشێكى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكادا له‌ ئه‌فغانستان 30 جووتیار كوژران
(شه‌وى چوارشه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلولى 2019) فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى هێرشێكى بۆسه‌ر ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ 30 جووتیار كوژران و 40 جووتیارى تریش برینداربوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ جه‌نگ دژى تیرۆر له‌و وڵاته‌ ماوه‌ى 19 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌كوژرێن.


كڵایمه‌ت هۆم نیوس – پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له‌مێژوودا له‌سه‌ر گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌جیهاندا بكرێت
(ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلولى 2019) پێشبینى ده‌كرێت گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا و له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بۆ داواكارى له‌ حكومه‌تى وڵاته‌كانیان بكرێت، بۆئه‌وه‌ى رێكارى پێویست و گه‌وره‌تر له‌سه‌ر گۆڕانى كه‌شوهه‌وا بگرنه‌به‌ر.


فیفا – پێویسته‌ له‌ ئێران رێگه‌ به‌ ژنان بدرێت بچنه‌ ناو یاریگاكانه‌وه‌
جانى ئینفانتینۆ سه‌رۆكى فیفا رایگه‌یاند: "هیوادارین ئێران ئه‌و داواكارییه‌ى فیفا كه‌ چه‌ندین جاره‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى ده‌كات په‌سه‌ند بكات، بۆئه‌وه‌ى رێگه‌ بدرێت له‌ وڵاته‌كه‌یان ژنانیش بتوانن بچه‌ یاریگاكانه‌وه‌".


لۆس ئه‌نجلس تایمز – بێنى گانتز ركابه‌ره‌كه‌ى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌ركه‌وتنى حیزبه‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیسرائیل راگه‌یاند
(رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019) بێنى گانتز ركابه‌رى بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیسرائیل له‌دواى ئاشكرابوونى ئه‌نجامى پێش كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌ركه‌وتنى حیزبه‌كه‌ى راگه‌یاند.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – بڕیارێكى مه‌ترسیدار: ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بۆ ناردنى هێزى زیاتر بۆ سعودیه‌ ده‌كات
(رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019) سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌ پنتاگۆن ئاشكرایكرد: "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى سعودیه‌ بكرێت، ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پلانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ ناردنى دژه‌ موشه‌كى ئه‌مریكى بۆ سعودیه‌ ده‌ربڕێت".



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure