ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان یاسایی بوودجەی گشتی دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19523‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادی

لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی نەبووە، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە و داهات و خەرجییەكانیش بە نەزانراوی ماونەتەوە، ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی-یش رایدەگەیەنێت: بۆ ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان یاسایی بوودجەی گشتی دەبێت.

 

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: "چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە حكومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر پرسە دارایی و نەوتییەكان رێكبكەون، بەو پێیەش بۆ ساڵی 2020 هەرێم كێشەی بوودجەی نابێت و بۆی دەنێردرێت".

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی: "لەگەڵ ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی ئامادە دەكەن و دەنێردرێتە پەرلەمان".

 

خۆشناو باسی لەوەشكرد: "وەكو فراكسیۆنی پارتی داوا دەکەین لەگەڵ رێككەوتنی هەرێم و ناوەند وەزارەتی دارایی بەزووترین كات دەست بە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی بكات، ناكرێت 2020 هەرێم بەبێ بوودجەی گشتی تێپەڕ بكرێت، بەو هۆیەوە زیانی دارایی زۆری دەبێت". 

 

پ: ر.ف

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure