چیرۆكى ئه‌و ژنه‌ داعشه‌ى خانووه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكراكرد

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2926‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
ئوم سه‌یاف یه‌كێك له‌ دیارترین به‌رپرسه‌ ژنه‌كانى داعش كه‌ به‌پێى راپۆرتێكى سایتى ستێپ نیوز له‌ سوریا ده‌ستگیركراوه‌و ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌نده‌و رۆلى هه‌بووه‌ له‌ ئاشكراكردنى چه‌ندین زانیارى نهێنى سه‌باره‌ت به‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى ئه‌و گروپه‌ی داوه‌ته‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاو شوێنى خانووه‌كه‌شی له‌ موسڵ پیشانداون.


به‌پێى راپۆرتێكى سایتى ستیڤ نیوزى عه‌ره‌بی (ئوم سه‌یاف ) له‌ساڵى 2015ه‌وه‌ ده‌سگیركراوه‌و كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست كورد.
 
ئه‌و ژنه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ژنه‌ داعشه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت زانیارى له‌سه‌ر شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى گروپى داعش و نهێنى زۆرى ئه‌و گروپه‌ى بۆ لێكۆڵه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاشكراكردووه‌.
 
ئوم سه‌یاف ناوى ته‌واوى نه‌سرین ئه‌سعه‌د ئیبراهیم-ه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه‌. 

مێرده‌كه‌ى ناوى نه‌بیل جبورى بووه‌ كه‌ به‌ ئه‌بوسه‌یاف عێراقى ناسراوه‌و سه‌رپه‌رشتیارى گه‌نجینه‌ى ئاڵتونی داعش و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بووه‌ كه‌ له‌ساڵى 2015 له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى سه‌ربازییدا له‌ شارى ده‌یرزور له‌ سوریا هێزه‌كانى ئه‌مریكا كوشتیان ‌و هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئوم سه‌یاف ده‌ستگیركراوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق. 

به‌پێى سایته‌كه‌ له‌و ژنه‌ مه‌ترسیداره‌ى داعش له‌ گرتووخانه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستاندا بووه‌. 
سه‌ره‌تا ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هاوكارى ئه‌مریكیان ولێكۆڵه‌ره‌وه‌كانیان بكات بۆ ئاشكراكردنى زانیارى له‌سه‌ر داعش به‌ڵام دواتر هه‌ڵوێستى گۆڕاوه‌. 

له‌ساڵى 2016 زانیارى نهێنى له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى گروپى داعش و شوێنه‌كه‌ى به‌ ئه‌مریكییه‌كان داوه‌ و پێى وتون كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى زیاتر له‌ موسڵ ده‌مێنێته‌وه‌و حه‌زده‌كات زیاتر له‌ عێراق بێت وه‌ك له‌ سوریا. 

ئوم سه‌یاف ناونیشانى ئه‌و خانووه‌ى موسڵى داوه‌ته‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ به‌غدادى تیادا ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان متمانه‌یان به‌ زانیارییه‌كه‌ى نه‌بووه‌. 

زۆربه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى ئوم سه‌یاف كه‌وتوون له‌سه‌ر به‌غدادى به‌هۆى نزیكى مێرده‌كه‌یه‌وه‌ بووه‌ له‌ سه‌رۆكى گروپى داعش كه‌ به‌شێك له‌و زانیاریانه‌ گرنگ و هه‌ستیارن. 

ئوم سه‌یاف به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ كڕین و فرۆشتنى كچانى ئێزدى و چه‌ند كارمه‌ندێكى ژنى رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانى سوریا و بردنى بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و پیاوه‌كانى.

 ئا؛هـ.ق 


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure