یه‌كێتى په‌یامێك ئاڕاسته‌ى پارتى ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3786‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (۲٠ی ئه‌یلولی ۲٠۱۹)، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و تیایدا باس له‌ پرسی رێگرى له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى ئه‌و حیزبه‌ بكات له‌ چوونه‌ ناوشارى هه‌ولێر و بۆ ئه‌وه‌ى داواى له‌پارتى ده‌كات داواى لێبوردن بكات له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ دواڕۆژی وت "كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردنه‌ له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ هه‌ولێر و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستمان "
 به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتى به‌ فه‌رمى داوا له‌پارتى ده‌كات داواى لێبوردن  بكات له‌سه‌ر ئه‌و روداوى رێگریكردن له‌ چوونى مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ ناو شارى هه‌ولێر.  

 بڕیاره‌ ته‌وه‌رێكى ترى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى مه‌كته‌بی سیاسیى یه‌كێتى گفتوگۆكردن بێت له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ و كاری لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و پرسی یه‌ك لیستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019 له‌ بازگه‌ی سماقوڵی رێگری له‌ چوونی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا بۆ هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای یه‌كێتى دروستكرد.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure