پێشنیارێكی نوێ بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچە ئاشكرا ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 20/09/2019‌ :: 16202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 24 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ و پێشنیاری بۆ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی بۆ بداته‌وه‌ و له‌وه‌ش 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلولی 2019 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، پێیان راگه‌یاندین كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم  24 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ و به‌شێكی ئه‌و قه‌رزانه‌ ئیلتیزاماتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، هه‌روه‌ها 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ ئه‌وه‌ى تریشی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و قه‌رزی بانكه‌كانه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: پێشنیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم دانه‌وه‌ی ئه‌و 24 ملیار دۆلاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دانوستانه‌كان ئایا حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه‌ جێبه‌جێ ده‌كات یان نا.

وتیشی :"به‌قه‌ناعه‌تی من حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه‌ جێبه‌جێ ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقیش پێیوایه‌ هه‌رێم له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌رێم ‌و كه‌ركوكیشی فرۆشتووه‌".
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure