دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ناوچه‌یه‌كى كوردستان رویدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2050‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌سنوورى قه‌زاى خانه‌قین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندراو به‌ دوو تراكتۆردا، چوار هاووڵاتی جوتیار برینداربوون و هه‌ردوو تراكتۆره‌كه‌ش تێكشكاوه‌.

سمكۆ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كۆكس به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلولی 2019 له‌ گوندی شێخ باوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوو بۆمبی چێندراو به‌ دوو تراكتۆری جوتیارانی ئه‌و گونده‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی:"به‌هۆی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ چوار جوتیار برینداربوون كه‌ برینداری سه‌ختیان تێدایه‌ و هه‌روه‌ها زیانی مادی زۆریش به‌ هه‌ردوو تراكتۆره‌كه‌ كه‌وتووه‌ به‌ جۆرێك به‌ ته‌واوی تێكشكاون".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure