واده‌ى باران بارین راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 21354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشبینیده‌كرێت دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام بێت و ئه‌وكاته‌ پێشبینیده‌كرێت باران بارین ده‌ستپێبكا
ت.
 
واسق سه‌لامى شاره‌زاى بوارى كه‌شناسی له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ى یه‌كه‌مى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوودا  گۆڕانكاریه‌كى زۆر له‌ كه‌ش و هه‌واى عێراق روو ده‌دات.

هاوكات سادق عه‌تیه‌ كه‌ شاره‌زایه‌كى ترى بوارى كه‌شناسیه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆ له‌ كه‌ش و هه‌واى شاره‌كانى عێراقدا روونادات به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رما له‌ ئه‌وروپاوه‌ پله‌كانى گه‌رما له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure