ته‌قه‌ له‌باره‌گاى لقى چوارى پارتى كرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8185‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئه‌یلولی 2019  ته‌قه‌ له‌باره‌گاى لقى چوارى پارتى كراوه‌ له‌ ناوه‌ندى شارى سلێمانى و وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه‌ش له‌ سلێمانى داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات كادیرانیان بپارێزن. 
 

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قه‌ له‌باره‌گاى "سپی لقى چوارى پارتى كراوه‌" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی شه‌قامى سالم له‌ ناوه‌ندى شارى سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كانى بدات.

ئه‌و وته‌بێژه‌ى پارتى داواشی له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ كه‌ رۆحى به‌رپرس و كادیرانیان بپارێزن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دواڕۆژ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كرد به‌ وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌.

 ئا:هـ.ق
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە