پنتاگۆن: ترامپ بڕیار ده‌دات چۆن وه‌ڵامى هێرشه‌كانى سه‌ر ئارامكۆ بدرێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا پنتاگۆن راگه‌یاند كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و ولاته‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر  شێوازى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌وهێرشانه‌ ده‌داته‌وه‌ به‌مدواییه‌ كرانه‌ سه‌ر دوو كارگه‌ى كۆمپانیاى وزه‌ى ئارامكۆ له‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ تیایدا واشنتن په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێران راده‌كێشێت.

جۆناسان هوفمان وته‌بێژى پنتاگۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى:"ئه‌مریكاو له‌گه‌ڵ سعودیه‌ كارده‌كات بۆ كاردانه‌وه‌ له‌پاش ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ و زانینى سه‌رچاوه‌ى راسته‌قینه‌ى هێرشه‌كان و باز به‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كاندا نانێین".

وتیشى:"سوپا ئه‌مریكا ئه‌گه‌ره‌كانى شێوازى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌وهێرشه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دۆناڵد ترامپى سه‌رۆك و ئه‌و بڕیارى لێده‌دات، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ رێگرییه‌ نه‌ك راگه‌یاندنى جه‌نگ و ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌ ئێران ده‌ستى له‌و هێرشانه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆدا هه‌بووبێت".

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure