150 هه‌زار نه‌مام له‌ گه‌رمیان ئاماده‌ ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 116‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌مساڵ 150 هه‌زار نه‌مانیان ئاماده‌ كردووه‌ به‌ دوو شێوه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان و هاووڵاتیان دابه‌شی ده‌كه‌ن.

 
ئه‌ندازیار هونه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ بۆ ئه‌مساڵی وه‌رزی كاركردنیان له‌هه‌ردوو نه‌مامگه‌ی دارستانی كه‌لار و كفری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌راتی دارستان و پاوانی گه‌رمیان نزیكه‌ی 150 هه‌زار نه‌مام ئاماده‌ ده‌بێت بۆ سه‌وزكردنی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی گه‌رمیان.

وتیشی:"دابه‌شكردنی نه‌مام به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بێ به‌رامبه‌ره‌ و به‌نوسراوێك داواكاری ده‌كرێت ‌و بۆ هاووڵاتیانیش به‌ پاره‌یه‌ و ئه‌ویش به‌ نرخێكی ره‌مزی پێیان ده‌درێت".
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە