بۆچی زمانی ئێرانییه‌كان عه‌ره‌بی نییه‌؟

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ساسانییه‌كان له‌ ئێراندا رووخا، زمانی فارسی ورده‌ ورده‌ رووی له‌ كاڵبوونه‌ كرد و زمانی عەره‌بی بووه‌ زمانی ره‌سمی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌ ئیدارییه‌كان.


خه‌لیفه‌كانی عه‌باسیش له‌ به‌غدا هه‌رچه‌ندە خۆیان بە قەرزاری ئێرانییه‌كان ده‌زانی بۆ گەیشتنیان بە دەسەڵات، به‌ڵام دواتر درێخییان له‌ هیچ چه‌شنه‌ سته‌م و نادادپه‌وره‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئێرانییه‌كان نه‌ده‌كرد.

له‌ سیستان و به‌لوچستانیشدا، هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ باجی قورسیان له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرت و ئازاریان ده‌دان.

له‌و بارودۆخه‌دا، مسگه‌رێك به‌ ناوی رادمان پور ماهه‌ك ناسراو به‌ "یه‌عقووب لیس" واته‌ یه‌عقووبی كوڕی له‌یسی سه‌فاری، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیستانییه‌كان دژ به‌ خه‌لیفه‌ی عه‌باسی شۆڕش ده‌كات و له‌ رۆژئاوا تا باشوور و باكووری ئێران له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به‌كان ده‌ردەهێنێت و حكومه‌تی سه‌فاری داده‌مه‌زرێنێت.

دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی سه‌فاری، زمانی عه‌ره‌بی له‌ ئێران سڕایه‌وه‌ و زمانی فارسی جێگەی زمانى عه‌ره‌بی گرته‌وه‌.

پ: ن.ر
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە