ئاگاداریه‌كى به‌په‌له‌ بۆ ده‌رچوانى 12ى ئاماده‌یی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7134‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ی هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆلاین)  به‌وپێیه‌ى كاتژمێر  ١٢ی شه‌وى  سبه‌ى هه‌ینى 20ى ئه‌یلولی 2019 وێبسایتی (زانكۆ لاین) داده‌خرێت.

 
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئاگاداری ده‌رچووانی (١٢) ئاماده‌یی ده‌كات، كاتژمێر (١٢)ی رۆژی (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین داده‌خرێت، بۆیه‌ له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و په‌له‌ بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆلاین)، بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت و له‌و به‌ش و كولێژانه‌ وه‌ربگیرێن كه‌ خوازیارن تێیاندا درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure