سبەی له‌باره‌ى یه‌ك لیستى حیزبە کوردستانییەکانەوە کۆبوونەوە دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

رۆژى شه‌ممه‌21ى ئه‌یلول، پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ نۆ حیزب و لایه‌نى دیكه‌ى كورد كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی یه‌ك لیستى له‌ کەرکوک و چوار ناوچه‌ى دیكه‌ تاوتوێ دەکەن.


خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارتى به‌ ره‌سمى داوا له‌ حیزبه‌كانى دیكه‌ ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌ یه‌ك لیست له‌ پارێزگاكانى (كه‌ركوك، موسڵ، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌ددین و به‌غدا) به‌شدارى بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى كوردى ئه‌و پارێزگایانه‌ى نه‌فه‌وتێت".

جگه‌ له‌ پارتى و یه‌كێتى، حیزبه‌كانى (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، گۆڕان، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى، سۆسیالیست، پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌ران و یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموكراتى كوردستان) له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنیان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پ: ن.ر
ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە