له‌ روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1977‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محه‌مه‌د مسته‌فا
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 19 ی ئه‌یلولی 2019 ، له‌ ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی سنووری قه‌زای رانیه‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو .


شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ سنووری ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی قه‌زای رانیه‌ ، رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری وه‌رگه‌ڕان روویداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا ده‌بڵ هایلوكس له‌ رێڕه‌وی خۆی لادابوو .

وتیشی " به‌هۆی رووداوه‌كه‌ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 49 ساڵه‌ و سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ "

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure